ئامانجی ئەنیستیتۆی ژینا، ئەمەیە کە لە رێگەی لێکۆلینەوە و پەروەردەی هاوبەشەوە، بەشداری بکات لە گەشەکردنی زانست و پەروردەی خەڵکی کوردستان لە پێناو گەشەپیدان و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و دامەزراندنی پردێکی ئۆرگانیکی زانستی و پەروەردەیی لە نیوان دیاسپۆرا و ناوخۆی کوردستان. لە پێناو ئەو ئامانجەدا ئەرکی ئەنیستیتۆی ژینا هاوکاری لە گەڵ لێکۆلەر و توێژەرە کورد و کورد پەروەرانی سەرانسەەری جیهانە لەپێناو بەرهەمهێنانی زانستی بە زمانی کوردی.
لە رێگەی دەورەکانی کورتخایەن و درێژخایەن، کۆنفرانس و بۆنەی زانستییەوە ئەنیستیتۆی ژینا هەوڵ دەدەت لە پێناو بەهێزکردنی لێهاتوویەکانی کورد و پشتیوانی لە گەشەی کۆمەڵگای مەدەنی، کولتووری مۆدێرنی رێکخراوەیی و چارەسەری پرسەکان لە رێگەی دیالۆگەوە.
لە درێژخایەندا ئامانجی ئێمە ئەوەیە ببینە زانکۆیەکی دانپێنراو لە لایەن یەکێک لە وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئورووپا بۆ پێشکەشکردنی خوێندنی باڵایە بە شێوەی ئۆنلاین لە بوارەکانی زانستە مرۆڤیی و کۆمەڵایەتییەکان. ئامانجی ژینا مێدیا بەرزکردنەوەی تواناکانی خوێندکاران و فێرخوازانی ئەنیستیتۆیە بۆ تێگەیشتن و لێکدانەوەی دیاردە و پرسە کۆمەڵایەتییەکان لە سەر بنەمای ئەندێشەی پێوانەدار و شێوازی زانستی و کۆمەڵایەتی بە لەبەرچاوگرتنی کۆمەڵگای کوردستان لە ئاستی کۆمەلگای جیهانی لە سەدەی ئێستادا.
ئامانجی ئەنیستیتۆی ژینا، پەروەردەی سەربەخۆ لە دەوڵەتانی دەسەڵاتدار بەسەرکوردستان، تێپەرین لە سانسۆر و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پەروەردەیی بۆ کەسانێکە دەرفەتی ئەوەیان نەبووە لە پەروەردەیەکی بێ لایەن و بەکوالیتە بەهرەمەند بن. ئەم ئامانجە لە رێگەی پێشکەشکردنی سێ پلاتفۆرمی جۆراوجۆر وەدی دێت:
- پێکهێنانیخولی ئازادی ئۆنلاین
- پلاتفۆرمی کتێبخانەی دیجیتاڵ
- کۆنفرانس و بۆنەکانی زانستی و لێکۆلینەوە
قەوارەی رێکخراوەیی ئەنیستیتۆی ژینا
لە پێناو مسۆگەرکردنی کارایی، گەشەی زانستی و وەڵامدەربوونەوەی رێکخراوەیی، قەوارەی ئەنیستیتۆی ژینا لە لە یەکە و ئۆرگانی جیاواز و لێکگرێدراو پێک هاتووە. ئەم یەکانە بە شێوەی هاوبەش وسینێرژیک ئەرکی دامەزراوە بەرەو پێش دەبەن و پابەندن بە ستانداردە بەرزەکانی بەرێوەبەری خوێندنی باڵا:
سەرۆکی ئەنیستیتۆ بەرزترین پلەی زانستی و کارگێریە و بەرپرسی گشتی بەرێوەبەری، سازماندان و رێکخستنی بەرنامەکانی ئەنیستیتۆی بە ئەستۆیە.
ئەنجوومەنی بەرێوەبەری (Governing Council)
- دیاری کردنی ستراتێژی، لێکدانەوەی ئامانجە درێژخایەن و چاوەدێری لە سەر کاروباری ئابووری ئەنیستیتۆ
- دامەزراندنی پێوەندی لە گەڵ دامودەزگا و ناوەندەکانی زانکۆیی و پشتیوانی دارایی و ئیداری
- پەسەندکردنی بوودجەی ساڵانە و چاوەدێری بە سەر بەرێوەچوونی کاروبارەکان بە پێی یاسا و بنەماکانی ئەخڵاقی
ئەنجوومەنی زانستی (Academic Council)
- بەرپرسی گەشەپیدانی بەرنامەکانی پەروەردەیی، پەسەندی هێلە گشتییەکانی ئەنیستیتۆ و سیاسەتەکانی پەروەردەیی و ئامانجەکانی فێربوون
- سەرپەرەستی کردن لە وەرگرتن و هەڵسەنگاندنی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانستی، رێنوێنی خوێندن و ستانداردەکانی وانەوتنەوە
- دڵنیاوون لە پابەندبوون بە بنەماکانی زانستی، کۆنترۆل کردنی کوالیتی و بەرهەمهێنانی زانستی چاودێری کراو
خزمەتگوزارییەکانی کارگێری و پەروەردەیی
بەپێی پێویست ئەنیستیتۆی ژینا یەکیەی خزمەتگوزارییەکانی کارگێری، خزمەتگوزارییەکانی یەکنیکی و فێربوون و خزمەتگوزاری کاروباری خوێندکاران دادەمەزرێنێت.
ئەنیستیتۆی ژینا بە دامەزراندنی سیستەمی بەرێوەبەری خوێندن (LMS) و ژێرخانێکی دیجیتاڵ، هەوڵ دەدات، ببێتە مەکۆیەک بۆ خوێندنی کراوە (Open university) و خزمەتگوزاری خوێندنی ئۆنڵاین بۆ هەموو کوردستانیان لە سەرانسەری جیهان.
ئەم قەوارەیە نیشانەی پابەندبوونی ئەنیستیتۆی ژینا بە بەرێوەبەریی شەفاف، رێبەرایەتی هاوبەش و توانایی پێوانەیی کردنی (Scalability) کارکردنە. ئەم پێکهاتەیە ریگە بە ئەنیستیتۆ دەدات، وێرای پاراستنی یەکپارچەیی ئاکادێمی، باشی تەکنۆلۆژی و خزمەتگوزاریی پێداوێستیە رێکخراوەییەکانی ئەنیستیتۆ و چاوەڕوانی کۆمەڵگا وەدی بێنێت.