ئەنیستیتۆی ژینا، ناوەندێکی پەروەردەیی دان پێنەنراوە. لە درێژخایەندا ئامانجی ئێمە ئەوەیە ببینە زانکۆیەکی دانپێنراو لە لایەن یەکێک لە وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئورووپا بۆ پێشکەشکردنی خوێندنی باڵایە بە شێوەی ئۆنلاین لە بوارەکانی زانستە مرۆڤیی و کۆمەڵایەتییەکان. ئامانجی ژینا مێدیا بەرزکردنەوەی تواناکانی خوێندکاران و فێرخوازانی ئەنیستیتۆیە بۆ تێگەیشتن و لێکدانەوەی دیاردە و پرسە کۆمەڵایەتییەکان لە سەر بنەمای ئەندێشەی پێوانەدار و شێوازی زانستی و کۆمەڵایەتی بە لەبەرچاوگرتنی کۆمەڵگای کوردستان لە ئاستی کۆمەلگای جیهانی لە سەدەی ئێستادا.
ئامانجی ئێمە لە رێگەی دەورەکانی کورتخایەن و درێژخایەن، کۆنفرانس و بۆنەی زانستییەوە هەوڵدانە لە پێناو بەهێزکردنی لێهاتوویەکانی کورد و پشتیوانی لە گەشەی کۆمەڵگای مەدەنی، کولتووری مۆدێرنی رێکخراوەیی و چارەسەری پرسەکان لە رێگەی دیالۆگەوە.
ئامانجی ئەنیستیتۆی ژینا، پەروەردەی سەربەخۆ لە دەوڵەتانی دەسەڵاتدار بەسەرکوردستان، تێپەرین لە سانسۆر و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پەروەردەیی بۆ کەسانێکە دەرفەتی ئەوەیان نەبووە لە پەروەردەیەکی بێ لایەن و بەکوالیتە بەهرەمەند بن. ئەم ئامانجە لە رێگەی پێشکەشکردنی سێ پلاتفۆرمی جۆراوجۆر وەدی دێت:
- پێکهێنانیخولی ئازادی ئۆنلاین
- پلاتفۆرمی کتێبخانەی دیجیتاڵ
- کۆنفرانس و بۆنەکانی زانستی و لێکۆلینەوە
بەرنامەکانی پەروەردەیی ئەنیستیتۆی ژینا بە شێوەیەک داڕێژراون کە ڕاستەوخۆ بۆبەکارهێنان و پرکتیزەکردن لە جیهانی ڕاستیدا ببن. ئەم ئەنیستیتۆیە لە رێگەی خولەکانی زانکۆی ئازاد (Open university) لە قۆناغی یەکەمدا هەوڵ دەدات توانا گشتییەکانی خوێندکاری کورد بەرز بکاتەوە و لە درێژخایەندا لە رێگای بەدەستهێنانی دانپێنانی یاسایی و دانی بڕوانامەی جێی بڕوا ببێتە مەکۆیەک بۆ پەروەردەی کەسانی شارەزا و پسپۆر بۆ بەرەوپێش چوونی ژیانی پیشەیی و خزمەت بە کۆمەڵگاکەیان.
پشتیوانی دارایی:
ئەنیستیتۆی ژینا، ناوەندێکی سەربەخۆیی پەروەردەییە و سەربە هیچ رێکخراوێکی سیاسی یان ئایدیۆلۆژیک نیە. تەنیا سەرچاوەی داهاتی ئەنیستیتۆ بەشداری خۆبەخشانەی بەرێوەبەران و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانستییە. ئێمە پێشوازی دەکەین لە یارمەتیدان و بەهانا هاتنی هەموو خێرخواز و تاکەکانی کورد کە بیانهەوێ یاریدەرمان بن بۆ ئەوەی بتوانین زانکۆیەکی دانپێنراو لە ڕووی بڕوانامەی زانستییەوە دامەزرێنین.